بەخێرێن بۆ میرات
بڵاوکراوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ موزیکی کوردی
بۆ ئاوازدانەران، میرات هەڵگرەروەی بەرهەمی موزیک، تۆمارگاکان\ستۆدیۆ و بەرهەم هێنەرەکان. ئێمە لەگەڵ بڵاوکراوە جیهانیەکاندا کاردەکەین بۆ گەیاندنی موزیکی کوردی بە گوێگرانی جیهان. خزمەتی سەرەکیمان کۆکردنەوەی دارایی موزیکی کوردیە بۆ خاوەنەکانیان
بەبێ جیاوازی بەرهەمی هەموو چینایەتیەک و نەتەوەیەک لە کوردستان و عیراق وەردەگیرێت
ناوت تۆمار بکە
فۆڕمی تۆمارکردنی ئۆنلاین پڕبکەرەوە بە وردەکارییە سەرەتاییەکانت، ڕۆڵەکەی وەک (ئاوازدانەر، ستۆدیۆ یان تۆمارگا)، زانیاری پەیوەندیکردن، ناسنامە پشتڕاست بکە بۆ دروستکردنی ڕێککەوتنی یاسایی لەگەڵ خاوەن ماف
١
ڕێککەوتنەکە واژۆ بکە
میرات پەیوەندیدەکات بۆ پەسەندکردنی ناوت و تۆمارکردن. ڕێکەوتنێکی دیجیتاڵی بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێرێت، تۆ واژۆ دەکەیت و بۆمان دەگەڕێنیتەوە. پاشان ئەکاونتەکەت دروست دەکەین بۆ بەدواداچوونی رۆیالتی بۆ بەرهەمەکانت و زانیاریە کەسییەکانت
٢
موزیکەکانت تۆمار بکە
بەهەمەکانت تۆماربکە و میتاداتای سەرەکی — ناونیشان، بەشداربووان، تێکست، ژانر و زانیاری بڵاوکردنەوە — دابنێ بۆ دڵنیابوون لە کریدت و دابەشکردنی دروست. میرات موزیکەکەت بڵاو دەکاتەوە و دوای ئەوە ڕۆیاڵیتیەکان بەدەست دەهێنیت
٣

میرات پێویستی بە بەشداری ئێوە هەیە بۆ کۆکردنەوەی میتاداتای موزیکی کوردی
میرات کاردەکات لەسەر میراتی هونەری موزیکدانەرانی کورد و بە پێشخستنی موزیکی کوردی و دڵنیابوون لەوەی کە بگاتە گوێگران لە سەرانسەری جیهان. بۆ بەدیهێنانی ئەمە پێویستمان بە هاوکاری ئێوەیە. یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکان لە پاراستن و هاوبەشکردنی میراتی موزیکی کوردی کۆکردنەوەی میتاداتای ورد — زانیارییەکانی وەک ناونیشانی گۆرانی، ئاوازدانەران، ئەنجامدەران، بەرواری تۆمارکردن و شوێنەکان
بە کۆکردنەوەی ئەم داتایانە دەتوانین بە شێوەیەکی دروست ئەرشیف و دابەشکردنی پارەی ڕۆیاڵیتی موزیکی کوردی لە سەرانسەری پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان پشتڕاسبکەینەوە بۆ خاوەنەکانیان. لە رێگەی ئێوەی هونەرمەند، توێژەر، ئەندامی گروپێکی موزیک، تۆمارگاکان ئەرشیف کۆکەرەوەکان، خاوەن بەرهەمەکان، یان هەرکەسێکی تر کە زانیاری دروستی لا بیت، بەشداریکردنت گرنگە. هاوکارمان بن موزیکی کوردی دیاربێت لە سەرانسەری جیهاندا
میرات چی دەکات
پاراستنی میراتی موزیکی کوردی
میرات موزیکی کوردی لە سەرانسەری ناوچەکان و نەوەکان و ژانرەکاندا ئەرشیف دەکات بۆ ئەوەی بۆ داهاتوو بپارێزرێن
١
بڵاوکردنەوەی موزیکی کوردی لەسەرانسەری جیهان
میرات ئامانجی بڵاوکردنەوەی موزیکی کوردی لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییە جیهانیەکان
٢
پاڵپشتی ئاوازدانەرانی کورد
میرات ڕاستەوخۆ هاوکاری ئاوازدانەران و بەرهەمهێنەران دەکای بۆ پشتگیریکردن لە کارەکانیان و زیادکردنی گوێگرتن لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵەکان
٣
کۆکردنەوە و ڕێکخستنی مێتاداتا
ئێمە زانیاری سەرەکی موزیک و گۆرانی کۆدەکەینەوە — ناونیشان، هونەرمەند، تێکست، سەرچاوە — بۆ دڵنیابوون لە ناسینەوەی دروست، و ڕۆیاڵیتی\دارایی
٤
دڵنیابوون لە پارەدانی ڕۆیاڵیتی دادپەروەرانە
میرات بەدواداچوون بۆ بەکارهێنان دەکات و ڕۆیاڵیتی کۆدەکاتەوە بۆئەوەی ئاوازدانەری کورد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پارەیان پێبدرێت بۆ ئەو موزیکانەی درسوستی دەکەن
٥
کۆمەڵگەیەکی هاوبەش بنیات بنێت
میرات تۆڕێک دەبێت لە نێوان هونەرمەندان و ئەرشیفکاران و موزیکدۆستاندان بۆ هاوبەشکردنی زانیاری و سەرچاوەکانی موزیکی کوردی